چۆن دەست بکەیت بە کاری بازاڕی ئۆنلاین
- motivationkurd
- Dec 28, 2017
- 2 min read
وەکو ئاگادارین، کڕین و فرۆشتن لە ڕێی ئۆنلاینەوە ڕۆژ بە ڕۆژ لە گەشە کردندایە.
ئەتوانین بڵێین لە ساڵی 2015 وە
بەرز بوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە وەکو ئەوەی لە هەر ٣ پۆستێکی فەیسبووکدا پۆستێکی کاڵایە بۆ فرۆشتن، باس لە فرۆشتنەکانی وەک دەستی ٢ ناکەین بەڵکو بازاڕێک لە پەیجێکی تاکە کەسیدا. با واز لە ئامارەکان بێنین، دەست کردن بە کڕین و فرۆشتنی ئۆنلاین هیچ کاتێک وەکو ئێستا ئاسان نەبووە و ناشبێت، بەڵام چۆن بتوانیت بازاڕێک دروست کەیت کە کارتێکەرێکی بەهێز بێت بۆ بینەر و کڕیارەکانت؟هەبوونی پەیجەکە لەگەڵ ناوێک تا ڕادەیەک جێی باس نییە بەڵام ستراتیجیە گرنگەکانی لە چەند خاڵێکدا بە کورتی و پوختی باسی لێ دەکەین
(لۆگۆی تایبەت بە پەیجەکەت)
ئەم کارە کە دەستی پێ دەکەیت، ئەتوانیت بە بسنزێکی بچووک بانگی بکەیت، لۆگۆ تەنها وێنەیەک نییە کارەکەت جوانتر بکات، بەڵکو ناسنامەیەکە بۆ کارەکەت و هەتا کوالیتی بەرزتر و مانای جوانتر ببەخشێت ، کارەکەشت زیاتر جێی سەرنج دەبێت. ئەم لۆگۆیەت تەنها بۆ سەر وێنەی پڕۆفایلەکەت یاخود کەڤەرەکەت پێویست نییە، بەڵکو وێنە یاخود ڤیدیۆی هەر
کاڵایەک بڵاو بکەیتەوە پێویستە لۆگۆکەتی پێوە بێت لەبەر چەند هۆکارێک: -خەڵکی بە وێنەکەیا بزانن ئەم کارە تایبەتە بە تۆ -گەر وێنەکەت دزەشی پێ بکرێت لۆگۆکەت هەر تایبەتە بەتۆ -کارەکەت زیاتر پڕۆفێشناڵ دەر دەکەوێت وە زیاتریش، پڕۆسەی دروست کردنی لۆگۆکەت پێویستە پێش کردنەوەی پایجەکەت بێت (کاتی ئامادەکاری بۆ پەیجەکەت)
(کاڵاکانت)
لە هەموو بەشێکی دیکە گرنگتر، کاڵاکانتە، لە کاتی گەڕان بەدوای کاڵاکەتدا پێویستە ڕەچاوی هەموو حاڵەتێکی
باش و خراپی ناوچەکەت بکەیت ، ئایا چی پێویست دەبێت لەم سات و وەختەدا بفرۆشرێت، وە قەت کاڵایەک مەفرۆشە کە خۆت نەتەوێت بیکریت. لە کاتی دەست پێکی پەیجەکەت بە لایەنی کەمەوە پێویستە پێنج کاڵای ئامادەت هەبێت بە نرخی گونجاو ، بیریشت نەچێت کوالیتی بەرزی وێنە و ڤیدیۆی کاڵاکەت تا زۆرتر بێت باشترە، خەڵکی پێویستە بزانن بە تەواوی و بە ڕونی ئەو شتەی ئەیبینن چییە و چۆنە.
(نوسینی سەر پۆستەکانت)
لەوانەیە ئەم خاڵەیان بەلاتەوە گرنگیەکی وای نەبێت ، هەموومان دەزانین نوسینی زانیاری تەواوەتی کاڵاکە شتێکی سەرەکیە، بەڵام بەتەنها ئەوە نا.. جگە لە زانیاری لەسەر بەکار هێنانی کاڵاکە ، پێویستە لە ڕێی نوسینەکەتەوە وا لە بینەرەکە بکەیت کە بیەوێت ئەم کاڵایە بکڕێت ، بە دڵنیاییەوە هیچ کاڵایەک نییە کاریگەری خۆی نەبێت و ئیسفادەی نەبێت، بەڵام تۆ دەبێت ئاماژە بەوەش بدەیت ئەم کاڵایە بۆ چ شتێک پێویستە، کار ئاسانی چی بۆ کڕیارەکە دەکات ، لە چ ڕوویەکەوە کڕیار پەشیمان نابێتەوە کە کڕی، وردەکاریەکان هەموو شتێکن.
(بینەر و کڕیارەکانت)
سپۆنسەر، بەڵێ سپۆنسەر
دەبێت بە تەواوەتی لەلات ڕوون بێت کە گەر بتەوێت بازاڕەکەت سەرکەوتو بێت، ڕێگەی دووەم و سێیەمت نییە، تاکە ڕێگەت بۆ ئەوەی خەڵکی کاڵاکەت ببینن سپۆنسەرە کە لە ڕێی ماستەرکارد یاخود ئاسانتر گیفت کاردەوە دەکرێت، بەڵام هەر وا ئاسان؟ پێشنیاری ئێمە گیفت کاردی ٢٥$ ییە کە نرخی ٣٠$ە ، بە هیچ شێوەیەک بیر لەوە مەکەرەوە کە بەو ٢٥$ ە دۆلارێک بۆ پۆستێک بدەیت، ئەمە شتێک نییە هیچ سەیریەکی تێدابێت بەڵام هەر پۆستێک بە لایەنی کەمەوە ١٢.٥$ کەمتر سپۆنسەری بۆ بکەیت زەرەری تۆیە بە تایبەتی لە فەیسبووکدا، دەتوانیت ئەو ٢٥$ ە بدەیت لە پۆستی کاڵایەک کە کاڵاکە لێی دڵنیابی کە فرۆشی باش دەبێت ، دەشتوانیت دابەشی بکەیت بەسەر دوو پۆستدا، بەڵآم دووبارە دەیڵێمەوە بە یەک دۆلار و دوو دۆلار قازانجت نییە بەڵکو زەرەرتە.
ئەم کۆتاییە پێویست ناکات بکرێت بە خاڵ، تاکە شوێن بۆ فرۆشی ئۆنلاین ئینستاگرام و فەیسبووکە، ڕاستە ئینستاگرام ڕادەیەکی باشە بۆ فرۆشی بەڵام ڕێی سەرەکی فرۆشتن تەنها لە فەیسبووکدایە
Comments